به فه‌رمی بارسێلۆنا یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران و میدیاكان كرد
له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا گوتی: هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی مێسی بده‌م

بارسێلۆنا یه‌كه‌م گرێبه‌ستی زستانه‌ی واژۆ كرد و به‌فه‌رمی جیسۆن مۆریلۆی گواسته‌وه ریزه‌كانی و به هانده‌ران و میدیاكانی ناساند، له یه‌كه‌مین لێدوانی‌دا مۆریلۆ رایگه‌یاند كه دڵخۆشه‌وه له‌وه‌ی له یانه‌یه‌ك یاری ده‌كات كه خاوه‌نی لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهانه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه، 27 دێسێمبه‌ری 2018، جیسۆن مۆریلۆی به‌رگریكاری به‌شێوه‌ی خواستن گواستنه‌وه و پێشكه‌شی میدیاكانی كرد.
بلاوگرانا سه‌ركه‌وتوو بوو له گواستنه‌وه‌ی مۆریلۆی به‌رگریكاری ڤالێنسیا به گرێبه‌ستێكی كاتی تاكو كۆتایی وه‌رز به‌رامبه‌ر 2 ملیۆن یۆرۆ، له‌گه‌ڵ مافی كڕینه‌وه یاریزانه‌كه به شێوه‌یه‌كی كۆتایی دوای ته‌وابوونی ئه‌م گرێبه‌سته.
له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی جۆسێپ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه مۆریلۆ واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه كرد و به مێدیاكان ناسێندرا، دواتر به ئاماده‌بوونی هانده‌ران جیسۆن مۆریلۆ درێسی بارسای پۆشی و له كامپ ن‌و پێشكه‌شی هانده‌ران كرا.
مۆریلۆ به‌شداری له پرێس كۆنفرانسێك كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌ست به شانازی ده‌كات له تیپێك یاری ده‌كات كه خاوه‌نی لیۆنێل مێسییه، گوتیشی: هیوادارم بتوانم یارمه‌تی مێسی و یانه‌كه به‌گشتی بده‌م.
مۆریلۆ ده‌شڵێت: متمانه به‌خودا و به خۆم هه‌یه كه شوێنێكی خۆم له پێكهاته‌ی بارسا بكه‌مه‌وه و ده‌رگه‌ی گه‌وره‌تر به ڕوومدا بكرێته‌وه،
به‌رگریكاره نوێیه‌كه‌ی بارسا گوتیشی: له نێوان چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره بارسێلۆنام هه‌ڵبژارد، چونكه پێموایه خه‌ونه‌كانم له‌م یانه‌یه ده‌بێته ڕاستی.
مۆریلۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، به ره‌سه‌ن كۆلۆمبییه، له هاوینی 2018 له یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه به 10 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده ڤالێنسیا و تا 2022 په‌یوه‌سته به گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا، به‌ڵام به شێوه‌ی خواستن روویكردۆته‌وه بارسێلۆنا.
مۆریلۆ پێشتر له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان به‌شداری 69 یاری كردووه و 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ ڤالێنسیا به‌شداریی 20 یاری له‌م وه‌رزه كردووه.
