له باره‌ی كێشه و ئاژاوه‌كه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و ئارارات بڕیاری كۆتایی درا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان زنجیره‌یه‌ك سزای قورسی راگه‌یاند

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له باره‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه‌كه‌ی نێوان ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و زنجیره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر ئارارات سه‌پاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 29 دێسێمبه‌ری 2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامی لێكۆڵێنه‌وه‌كه‌ی یاری نێوان ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند.
فیدراسیۆنه‌كه له بڕگه‌ی دووه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا، سزای یانه‌ی ئاراراتی به 2 ملیۆن دینار راگه‌یاند، هه‌ڵبه‌ت یاری داهاتووی ئارارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له شه‌قڵاوه به‌بێ هانده‌ر ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێویسته ئارارات یارییه‌كی دیكه‌یش له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ران له خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام بدات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان هۆشداریی ده‌داته ئارارات كه پێویسته كۆنترۆڵی شوێنی (VIP) بكات و رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگه به ستافی ده‌سته‌ی كارگێری و میوانان و هانده‌ران نه‌دات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی فیدراسیۆنه‌كه جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئارارات پێویسته له یارییه‌كانی داهاتوو ژماره‌ی پیاوانی پۆلیس له نێو یاریگه زیاد بكات.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه له ئه‌گه‌ری ناله‌باری كه‌شوهه‌وا ناوبژیوانانی یارییه‌كان به‌رپرسن دواخستنی یارییه‌كان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.