"ئومێدێك بۆ مانهوهی بریتانیا لهناو یهكێتی ئهوروپا ماوه"
پەرلەمانی بریتانیا دەنگ لەسەر ماڵئاوایی کردن لە یەکێتی ئەوروپا دەدات
K24 – ههولێر:
لیام فۆکس، وەزیری دەرەوە تایبەت بە بازرگانی نێودەوڵەتی رایگەیاند: "ئومێدێك بۆ مانهوهی بریتانیا لهناو یه:ێتی ئهوروپا ماوهو ئەگەر پەرلەمان دەنگ لەسەر چوونە دەرەوەی بریتانیا نەدا، ئەوا ئەگەر هەیە یەکێتی ئەوروپا جێنەهێڵێت".
بڕیارە مانگی داهاتوو، پەرلەمانی بریتانیا دەنگ لەسەر پڕۆژەی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێکزت) بدات.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، لیام فۆکس لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی پەرلەمانی ئەوروپا گووتویەتی: "ئەگەر پەرلەمان بە زۆرینە دەنگ بە چوونە دەرەوە بدات، ئەوا 100% بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیا دەبێتەوە".
دەشڵێت: "ئەگەر زۆرینە لەگەڵ چوونە دەرەوە نەبن، ئەوا 50% چانس هەیە کە پلانەکە هێشتا سەر بگرێت".
ئەو وەزیرە پێی وایە، ئەگەر پەرلەمان دژی برێکزت دەنگبدات، ئەوا خیانەت لەدەنگی خەڵک دەکات چونکە پێشتر خەڵک لە رێگای ریفراندۆم دەنگی بە بەڵێ و جیابوونەوە داوە.
لە 25ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، دوای 17 مانگ لە دانووستان، یەکێتی ئەوروپا و بریتانیا لەسەر پڕۆژەی رۆیشتنیبریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن.
بڕیارە لە ئازاری ساڵی داهاتوو، کارەکانی ماڵئاوایی کردنی بەریتانیا تەواو بکرێت و بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا جیا ببێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی پەرلەمانی بریتانیا لە مانگی یەک دەنگی بۆ بدات.