له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان ساڵی 2019 یه
ساڵی 2019 ساڵی زمانی دانیشتوانه رهسهنهكانه
K24 - هه‌ولێر:
له دوورگه‌كانی زه‌ریای هێمن و نیوزله‌ندا و دواتر به یارییه ئاگرینه ناوداره‌كانی سیدنی ئوسترالیا، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیهان لاپه‌ڕه‌ی ساڵی 2018 داده‌خه‌ن و پێشوازیی له ساڵی نوێی 2019 ده‌كه‌ن.
گه‌وره شاره‌كانی ئوسترالیا مادهكارییهكی جیاوازیان بۆ پێشوازی ساڵی نوێ كردووه‌و به‌رپرسانی ئه‌و شارانه رایانگه‌یاندووه: "بڕێكی زۆر یاری ئاگرین له كه‌نداوی سیدنی و ره‌نگ و كاریگه‌رییه ده‌نگییه‌كان ده‌بینرێن كه ماوه‌ی 12 خولهك به‌رده‌وام ده‌بن و پێشتر نه‌بینراون و له‌به‌رچاوی نیو ملیۆن كه‌س ئاسمانی ناوچه‌كه رووناك ده‌كه‌نه‌وه.
كلۆڤه‌ر مۆر، سه‌رۆكی شاره‌وانی سیدنی گوتبووی: "من دڵنیام كاتێكی خۆش له‌گه‌ڵ دیمه‌نه رووناكه‌كانی كهنداوهكهمان ده‌به‌ینه سه‌ر كه پێشتر نه‌بینراون.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 2019ـی به ساڵی زمانی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كان دیاریكردووه‌و له كه‌نداوی سیدنیش نمایشی فۆلكلۆری و كلتووری فه‌رهه‌نگه جیاوازه‌كانی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كان نمایش ده‌كرێن، هاوكات تابلۆی رووناكی له‌سه‌ر كۆڵه‌گه‌كانی پرده به‌ناوبانگه‌كه‌ی سیدنی ناوچه‌كه رووناك ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام له هۆنگ كۆنگ، پێشبینی ده‌كرێت نزیكه 300 هه‌زار كه‌س بۆ ماوه‌ی 10 خولهك چاودیریی یارییه ئاگرینه‌كان بكه‌ن كه له پێنج شوێنه‌وه هه‌ڵده‌درێن.