تره‌مپ: به هێواشى له سووريا ده‌كشێينه‌وه
داعش له سه‌روبه‌ندى كۆتاييه‌كه‌يدايه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى به هێواشى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
تره‌مپ له رێى تويته‌ره‌وه بڵاويكرده‌وه، له سه‌روبه‌ندى بڵاوبوونه‌وه‌ى داعشدا ئاژاوه سوورياى گرته‌وه، ئه‌و كاته ده‌سه‌ڵاتم گرته ده‌ست، ئه‌وه‌ى من له سووريا كردوومه، هه‌ر كه‌سێكى ديكه كردباى نازناوى پاڵه‌وانى نه‌ته‌وه‌يى لێده‌نرا.
گوتيشى: داعش له سه‌روبه‌ندى كۆتاييه‌كه‌يدايه. ئێمه‌ش سه‌ربازه‌كانمان به هێواشى ده‌كێشينه‌وه.
روونيشيكرده‌وه، بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له سووريا به‌شێكه له‌و به‌ڵێنانه‌ى له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا به خه‌ڵكى ئه‌مه‌ريكاى داوه.
تره‌مپ ره‌خنه‌شى له هه‌ندێك جه‌نه‌راڵى سوپاى وڵاته‌كه‌ى گرت و گوتى: پێش ئه‌وه‌ى بێمه سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌يانتوانيوه ئه‌ركه‌كانى خۆيان به باشى ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رچاوه:RT
ئ.ر