ئارسێناڵ به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره پێشوازی له ساڵی نوێ كرد
ئارسێناڵ تۆڵه‌ی شكسته گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی له فوولهام كرده‌وه

ئارسێناڵ به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره پێشوازی له ساڵی نوێی 2019 كرد، كاتێك له پرێمه‌رلیگ به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به فوولهامی میوانی هێنا.
له گه‌ڕی 21ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له یاریگه‌ی ئیمارات میوانداریی فوولهامی كرد، له خوله‌كی 25 گرانیت چاكا گۆڵی پێشكه‌وتنی ئارسێناڵی تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش سێیه‌مین گۆڵی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان گه‌رمتر بوون، كاتێك له خوله‌كی 55 ئالێكسانده‌ر لاكازێت گۆڵی دووه‌می بۆ تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن زیاد كرد.
پاشان ئه‌بوبه‌كر كامارا له خوله‌كی 69 تاكه گۆڵه‌كه‌ی فوولهامی له یارییه‌كه تۆمار كرد، دوای 10 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه، ئارۆن رامزی وێڵزی گۆڵێ سێیه‌می ئارسێناڵی كرد.
ئه‌مجاره‌یان له خوله‌كی 83 نۆره‌ی ئۆبامیانگ هات كاتێك گۆڵی چواره‌می ئارسێناڵی تۆمار كرد و كۆی گۆڵه‌كانی له پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 14 گۆڵ و پێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرته‌ده‌ست.
ئارسێناڵ به‌م سه‌ركه‌وتنه شكسته گه‌وره‌كه‌ی یاری رابردووی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول له‌بیر هانده‌رانی برده‌وه و خاڵه‌كانی له ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 41 خاڵ و له پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه.