له خولی نایابی كوردستان زنجێره‌یه‌ك یاری ئاگرین به‌ڕێوه‌یه
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی نایابی كوردستان ببینه

دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌ر و ئاژاوه‌ی به‌شێك له یاریگاكانی كوردستان و خراپی كه‌شوهه‌وا و پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ خولی نایابی كوردستان وه‌ستا، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه خوله‌كه به ئه‌نجامدانی دوو یاری له گه‌ڕی یازده‌یه‌م ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌ولێر میوانداریی ئاكرێ ده‌كات
یانه‌ی ئاكرێ به راهێنه‌رێكی نوێ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی پایته‌ختی باشووری كوردستانی كردووه، ئه‌م دوویانه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خولی نایاب به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئاستی هه‌ردوویانه‌ش له‌م وه‌رزه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌سته‌ی كارگێری و هانده‌رانی یانه‌كه نین.
یانه‌ی ئاكرێ دوای زنجێره‌یه‌ك شكستی له‌سه‌ریه‌ك له خولی نایابی كوردستان راهێنه‌ره عه‌ره‌به‌كه‌ی پێشوویان دوورخسته‌وه و شوێنه‌كه‌یان به (عه‌لی هیلال)ـی راهێنه‌رێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب پڕ كردۆته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه ریكۆردیان له یه‌كسانبوون له یارییه‌كان تۆمار كردووه، ره‌نگه بۆ ئه‌م یارییه هه‌ولێر به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌وێت و عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ر سوود له چه‌ند یاریزانێكی تیپی هه‌ولێری خولی عێراقی یانه‌كه وه‌ربگرن كه ئێستا خولی نایابی عێراق وه‌ستاوه، به‌تایبه‌تی له ڕووی هێڵی پێشه‌وه كه ئێستا یانه هه‌ولێر رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی قووڵ بۆته‌وه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 10 یاری ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 4 گۆڵیان كردووه ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆرد و كه‌مترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.
هه‌رچی ئاكرێیه ده‌یه‌وێت به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ره نوێییه‌كان به بردنه‌وه له پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد یه‌كه‌م هه‌نگاوی مانه‌وه له خوله‌كه له‌سه‌ر حسابی یانه‌ی هه‌ولێر بهاوێژن.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت، یانه‌ی ئاكرێش خراپترین ئاماری هه‌یه و به ته‌نیا 5 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
زێره‌ڤانی رووبه‌ڕووی نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی گه‌شتی دهۆكی كردووه، زێره‌ڤانی هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو دره‌نگ دێته نێو كه‌شوهه‌وای كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه و دواتریش ده‌بێته پاڵه‌وان، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش ئاستی زێرڤانی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆری كردووه، به‌ڵام ورده ورده ئاستی به‌ره‌و جێگیربوون ده‌ڕوات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی خه‌سرۆ گوروون له دوو یاری رابردوو له‌سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن لایداوه، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه به ته‌واوی یاریزانه‌كانی به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه ڕوویكردۆته بادینان و ده‌یه‌وێت به ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی و هه‌نگاوێكیش بۆ نێو كه‌شوهه‌وای بردنه‌وه‌ی نازناوی خوله‌كه بگه‌ڕێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی به راهێنه‌رایه‌تی سلێمان ره‌مه‌زان له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی خوله‌كه ئاست و ئه‌نجامه‌كانی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و له‌م یارییه‌شدا زێره‌ڤانی ده‌رفه‌تی له‌پێشه به بردنه‌وه له نه‌ورۆز چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ سه‌رووی ریزبه‌ندی هه‌ڵبكشێت.
زێڕه‌ڤانی و نه‌ورۆز هه‌ریه‌كه‌یان 16 خاڵیان له‌م وه‌رزه كۆكردۆته‌وه ه پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یان گرتووه.
