كوتله‌ی قه‌یس خه‌ز عه‌لی په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌كاته‌وه
كاردانه‌وه‌مان زۆر له سزاكانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌تره
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له تۆڕی تویته‌ر، عه‌بدولئه‌میر ئهلدوبهی، په‌رلمانتاری كوتله‌ی سادیقون هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئامانجی بوونی هێزه‌كانتان له عێراق بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و دراوسێكانمان بێت، چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه توندهكانیشمان بكه‌ن".
له تویته‌كه‌یدا ئهلدوبهی هۆشداری داوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا و دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه بزانن، كه بوونی هێزه‌كانی له وڵاته‌كه‌مان له‌پێناو پشتیوانی و هاوكاریكردنی عێراقه.. هیچ به‌و نیازه نه‌بن كه بوونی هێزه‌كانتان له وڵاته‌كه‌مان بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دراوسێكانمان بقۆزنه‌وه".
على #الولايات المتحدة ان تفهم ان وجودها في العراق وجود دعم ومساعدة للعراق ...لا وجود من اجل التجاوز على #السيادة او على جيران العراق . وان تخطت هذا الهدف فيجب ان تكون هناك وقفه واضحة وقوية #للشعب والحكومة #والبرلمان والتي ستكون ردت فعلها اكبر من حسابات القيادة الامريكية بكثير ..
— النائب عبدالامير الدبي (@TR6kmr3hevs5AzB) January 2, 2019
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كوتله‌ی سادیقون ده‌می قسه‌كانی له ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر پلانت بۆ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و دراوسێكانمان هه‌بێت، ئه‌وان پێویسته گه‌ل، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانیش كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێز نیشانی ئێوه بده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر نیازێكی واتان هه‌بێت، ئه‌وا كاردانه‌وه‌كانمان پێویسته زۆر له سزاكانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌هێزتر بێت".
كوتله‌ی سادیقون سه‌ر به گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی حه‌شدی شه‌عبییه و، له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، به‌ر له چه‌ند مانگێك ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ناوی ئه‌و گروپه و هه‌ریه‌ك له گروپه‌كانی نوجه‌با و حیزبوڵڵای عێراقی و چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی خسته لیستی تیرۆر و ده‌گوترێت، ئه‌و گروپانه فه‌رمان له سوپای پاسدارانی ئێران وه‌رده‌گرن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، له 27ی مانگی رابردوودا، په‌رله‌مانتارێكی رووسی دووپاتیكرده‌وه، "هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌وڵێكی واشنتۆنه بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی بڵێسه‌یه‌كی دیكه‌ی ململانێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئه‌لێكسانده‌ر شیرین، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی رووسیا "دۆما" به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌رمی نوڤوستی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام گرنگیدان به هێرشكردنه سه‌ر خاكی ئێران له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، چونكه له سووریاش گرنگییه‌كی زۆریان به‌وه ده‌دا، بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌و وڵاته بكه‌نه پاساوێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووسییه گوتی: "ئێستا ئێران به سه‌نته‌رێكی سه‌ره‌كی بۆ پیاڕۆیشتن و هامشۆی قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌ی سامانه سرووشتییه‌كان داده‌نرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه نه‌وت و گاز". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چین ئێران وه‌ك هاوبه‌شێكی گرینگ و جددی خۆی ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای قه‌زوین، بۆیه ئێران به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه پردێكی ستراتیژییه"، گوتیشی: "هه‌رچی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو ده‌دات، ته‌نیا له‌پێناو نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ئێران".
H.B