وهزيرى دهرهوهى عێراق: عادل عهبدولمههدى داوايهكى ترهمپى رهتكردووهتهوه
سەرۆکی وڵاتێکی گرنگ و هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنسا و ئێران لەم مانگەدا سەردانی عێراق دەکەن
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی عێراق، محەممەد عەلی حەکیم رايگهياند، بەغدا پابەندی سزاکانی واشنتن دژ بە تاران نابێت، چونکە سزاکە تاکلایەنەیە و سزایەکی نێودەوڵەتی نیە.
محەممەد عەلی حەکیم، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەسەردانەکەیدا داوایکردبوو، بۆ ماوەی 10 خولەک لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران کۆببێتەوە، بەڵام سەرۆک وەزیران داواکەی سەرۆکی ئەمریکای رەتکردوەتهوە.
جەختیکردەوە، ئەمریکییەکان دەسەڵاتدارانی عێراقیان لە سەردانەکەی ترەمپ ئاگادارکردبووەوە.
گوتیشی: سەرۆکی وڵاتێکی گرنگ و هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فەرەنسا و ئێران لەم مانگەدا سەردانی عێراق دەکەن.
بە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی سەرۆکی وڵاتەکە بکات، کە بڕیارە سەردانی عێراق بکات.