شه‌ڕى نێوان ميليشياكانى به‌ره‌ى نووسره و نوره‌دين زه‌نگى 48 كوژراوى لێكه‌وته‌وه
له كوشتنى پێنج چه‌كدارى به‌ره‌ى نووسره‌وه ده‌ستيپێكردووه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به پێشهاته نوێيه‌كانى ره‌وشى سووريا "روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ" رايگه‌ياند، شه‌ڕى نێوان "به‌ره‌ى نووسره" و ميليشياكانى "نوره‌دين زه‌نگى" سه‌ر به توركيا، كوژرانى 48 كه‌سى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، "رامى عه‌بدولڕه‌حمان" رايگه‌ياند، "شه‌ڕ و پێكدادان گه‌يشتووه‌ته ريفى باكوورى ئيدلب و باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌و شاره".
گوتيشى: گرووپى ديكه‌ى سه‌ر به "به‌ره‌ى وه‌ته‌نى بۆ ته‌حرير" بۆ پشتيوانيكردنى گرووپى "نوره‌دين زه‌نگى" هاتوونه‌ته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه و دژى "هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام" وه‌ستاونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى زانيارى به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سووريا، "هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام" پێشڕه‌وى كردووه و ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر حه‌وت گوند و ناوچه‌دا.
شه‌ڕى نێوان "هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام-به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران" و ميليشياى "نوره‌دين زه‌نگى – به‌ره‌ى وه‌ته‌نى بۆ ته‌حرير"ى سه‌ر به توركيا له رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه ده‌ستيپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا "به‌ره‌ى وه‌ته‌نى بۆ ته‌حرير" شه‌ڕى سه‌رتاسه‌رى دژى "به‌ره‌ى نووسره" راگه‌ياندووه و داواى له هه‌موو ميليشياكانى ناو به‌ره‌كه كردووه به‌ره‌نگارى "به‌ره‌ى نووسره" ببنه‌وه.
سه‌ره‌تاى شه‌ڕه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، ميليشياكانى "نوره‌دين زه‌نگى" پێنج چه‌كدارى سه‌ر به "به‌ره‌ى نووسره"يان له نزيك سنوورى شارى ئيدلب كوشت و به‌و هۆيه‌وه "به‌ره‌ى نووسره" رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى له ژێر ده‌ستى ميليشياكانى "نوره‌دين زه‌نگى" ده‌رهێنا.
ميليشياكانى "نوره‌دين زه‌نگى" له لايه‌ن توركياوه پشتيوانى ده‌كرێن و به‌شێكن له‌و گرووپانه‌ى به ئه‌نجامدانى تاوانى شه‌ڕ و كوشتنى هاووڵاتيان و تاڵانكردنى ناوچه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ميليشياكانى "به‌ره‌ى نووسره/ هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام" به باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده هه‌ژمار ده‌كرێت و له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا وه‌ك رێكخراوێكى "تيرۆريست" ناوزه‌د ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ
ئ.ر