سهرۆكی فیفا: دهمانهوێت مۆندیالی قهتهر به بهشداریی 48 ههڵبژارده بهڕێوه بچێت
ئینفانتینۆ: دهمانهوێت ئهم 3 وڵاته رازی بكهن تا به هاوبهشی مۆندیالی 2022 بهڕێوهببهن

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێ نێودەوڵەتی لە ئیمارات باسی مۆندیالی 2022ـی قەتەری کرد و ئاشکرایکرد کە ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان ئەم مۆندیالە بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بکرێت، بەڵام نەیشاردەوە کە کێشەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە، ئەم کارەی بۆ ئەوان ئەستەم کردووە.
ئینفانتینۆی سهرۆكی فیفا دهڵێت: ئەگەر بتوانین لەو ماوەیەکی کورت چەند وڵاتێکی نزیک لە قەتەر رازی بکەین بە هاوبەشی میوانداری مۆندیالی 2022 بکەین، ئەوا کارێکی باش دەبێت.
سهرۆكی فیفا گوتیشی: لەم سنووری كهنداو، وڵاتان کێشەی زۆریان لەگەڵ یەکتری هەیە و ئەو پێشنیارەی ئێمەش بۆ میوانداریکردنی لایەنی دووەم، پەیوەستە بە سەرکردەی وڵاتەکان، بەڵام باشتروایە ئێمە و ئەوان تەنها بیر لە تۆپی پێ بکەینەوە، نەوەک ئەو کێشانەی کە لە نێوانیاندا هەن. ئەگەر بمانەوێت لە کەنداوی عەرەبی تۆپی پێ بەرەو پێشتر ببەین، ئەوا پێویست دەکات دەست بە هەوڵەکانمان بکەین.
ئینفانتینۆ گوتیشی: ئێمە لە هەوڵی ئەوەداین کە بۆ جاری یەکەم مۆندیالی قەتەر 48 هەڵبژاردە بەشداری بکەن، هەرچەند ئەستەمیەکی زۆرمان لە پێشە، بەڵام هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوە دەبێت ئەو کارە بکەین. لە پلانەکانمدا هەیە یەکێک لە وڵاتەکانی سعودیا، ئیمارات، عەرەبی و میسر دەست نیشان بکەین بۆ ئەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ قەتەر میوانداری مۆندیالەکە بکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەم وڵاتانە لە دژی قەتەر دەوەستنەوە و ئەمەش بۆ ئێمە کێشەی درووستکردووە.