ئەڵمانییەکی رەگەز پەرست چەند هاووڵاتییەکی کورد دەکاتە قوربانی

بە ئەتۆمبێلەکەی خۆی کردووە بەناویاندا

K24 – هه‌ولێر:

كه‌سێكی ئه‌ڵمانی ره‌گه‌زپه‌رست به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشده‌كاته ‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی بیانی، به‌و هۆیه‌وه‌ دوو ئەندامی دوو خانه‌واده‌ی كورد بوونه‌ قوربانی و دۆخی یه‌كێكیان خراپه‌.

یەکێک لە شایەتحاڵەکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "هێرشبەرەکە نیازی هەبووە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتی بیانی بکوژێت، بەڵام بە ئامانجەکەی نەگەیشت و تەنها چەند هاوڕێیەکی ئێمەی بریندار کرد".

بە گووتەی پۆلیسی شاری بۆترۆپ، کەسەکە رەگەز پەرستبووە و دوای ئەو رووداوە چووەتە شارێکی دیکە بە ناوی ئیسن و لەوێش هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک، بەڵام لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری پەنابەر لە وڵاتی ئەڵمانیا، هاووڵاتییە رەگەز پەرستەکان تادێت توندووتیژتر دەبن و هەنگاوی زیاتر دژ بە پەنابەران دەنێن، ئەمەش رووداوی نەخوازراوی لە ماوەکانی رابردوو لێکەوتووەتەوە.

H.J