له خولی نایابی كوردستان 5 یاری لوتكه به‌ڕێوه‌یه
پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له پیرمام به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چالاكییه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك هه‌ڵپه‌سارد سه‌رله‌نوێ خوله‌كه ئێواره‌ی هه‌ینی به ئه‌نجامدانی 5 یاری له گه‌ڕی یازده‌یه‌م درێژه‌ی ده‌بێت.
پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له پیرمام یاری لوتكه ده‌كه‌ن
له یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ردوو یاری له یاری رابردووییان شكستیان هێناوه، بۆیه ئه‌م یارییه بۆ هه‌ردوو یانه شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌بێت، راهێنه‌ری هه‌ردوویانه‌ش به‌وه ناسراوه به‌شێوازی كراوه‌یی و هێرشبه‌ری یاری ده‌كه‌ن.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌رسه‌لان جه‌لال به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز پێشوازییان له خوله‌كه كرد و هه‌ر زوو لوتكه‌یان گرته‌ده‌ست، به‌ڵام له‌م دواییه ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه و 3 هه‌فته‌یه له‌سه‌ریه‌ك شكست ده‌بێت به‌شیان.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی سه‌میر بابۆ ئه‌م وه‌رزه ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه ده‌كات، به‌ڵام شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان تیپه‌كه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌بۆ لوتكه‌ی خوله‌كه بێبه‌ش كرد، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه پێشمه‌رگه‌كانی سه‌میر بابۆ به بردنه‌وه له یارییه‌كه هیوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه زیندوو ده‌بێته‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 19 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت، له به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به 17 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه.
برایه‌تی و زاخۆ له پایته‌خت به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
برایه‌تی و زاخۆ دوای زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپ بۆ سارێژكردنی زامه‌كانیان له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 10 یاری هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك یاری بردۆته‌وه، هه‌ر دوویانه‌ش سوودیان له وه‌ستانی خوله‌كه وه‌رگرتووه و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان بۆ یارییه‌كه كردووه.
یووسف كاكێ راهێنه‌ری یانه‌ی برایه‌تی بۆ ئه‌م یارییه تواناكانی سه‌فین مه‌نسووری هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاته‌وه و له پێكانه‌كه‌ی چاك بۆته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه به‌رۆژ جادری گۆڵكاری یانه‌كه‌ی لێ تۆراوه و دووركه‌وتۆته‌وه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پله‌ی دوازده‌یه‌می گرتووه، له‌وكاته‌ی برایه‌تی به 7 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
دهۆكی پێشه‌نگ رووبه‌ڕووی هه‌ندرێنی سه‌ركێش ده‌بێته‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی دهۆكی سه‌رلیستی ریزبه‌ندی خولی نایابی كوردستان میوانداریی یانه‌ی هه‌ندرێن ده‌كات كه 3 یارییه له‌سه‌ریه‌ك تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرن.
یانه‌ی دهۆك به‌هێزێكی گه‌وره‌وه بۆ خولی نایابی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌م وه‌رزه ئاوڕی له هیچ شكستێك نه‌داوه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن كۆتایی به ده‌ستپێكه خراپه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام ئه‌م يارييه بۆ تيپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عرووف قورسترين ياری ئه‌م قۆناخه‌يان ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ميشه هه‌ندرێن به‌وه ناسراوه ئه‌نجامى چاوه‌ڕواننه‌كراو زۆر تۆمار ده‌كات.
دهۆك به 20 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا هه‌ندرێن به 14 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ريزبه‌ندى خوله‌كه‌كه ده‌بيندرێت.
شێروانه میوانداری ئارارات ده‌كات
له یارییه‌كی دیكه‌دا، شێروانه له كه‌لار میوانداریی ئارارات ده‌كات، شێروانه دوای گۆڕینی راهێنه‌ر ئاستی به‌ره‌و هه‌ڵكشان رۆیشتووه و هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یانه‌یه‌ك تێكده‌شكێنێت، یانه گه‌رمیانییه‌كه 3 یارییه له‌سه‌ریه‌ك ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن ده‌گێرین.
له به‌رامبه‌ردا ئارارات دوای سه‌ركه‌وتنه پڕكێشه‌كه‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر متمانه‌یان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به راهێنه‌رایه‌نی ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د هاتوونه‌ته نێو كه‌شوهه‌وای ركابه‌ریكردنی ناسناوه‌كه، به‌ڵام تاكه گرفتی ئه‌م یانه‌یه له‌م یارییه لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانه كه له ئێستادا له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه زنجیره‌یه‌ك سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
شێروانه خاوه‌نی 14 خاڵه و خانه‌ی هه‌شته‌می گرتووه، هه‌رچی یانه‌ی ئاراراتیشه به 17 خاڵ خانه‌ی چواره‌می گرتووه.
ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی رووبه‌ڕووی گازی باكوور ده‌بێته‌وه
له یارییه‌كی دیكه‌دا له گه‌رمیان ده‌ربه‌ندیخان و گازی باكوور به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ده‌ربه‌ندیخان بۆ ئه‌م یارییه گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌رده‌م هانده‌ره سه‌ركه‌شه‌كانی، هانده‌رانی ده‌ربه‌ندیخان به‌وه ناسراون هه‌ر هه‌فته‌یه و به سووپرایزی جیاواز بینه‌رانی خوله‌كه شۆك ده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش هانده‌رانی ده‌ربه‌ند ده‌یانه‌وێت هانی تیپه‌كه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن بده‌ن تا شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر هه‌ندرێن له‌بیر بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا گازی باكوور ئه‌م وه‌رزه هێشتا به ئاستێكی جێگیر ده‌رنه‌وكه‌وتووه، به‌ڵام له زۆربه‌ی یارییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان باش ده‌رده‌كه‌ون.
ده‌ربه‌ندیخان خاوه‌نی 12 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی نۆیه‌می گرتووه، گازی باكووریش به 9 خاڵ له پله‌ی یازده‌یه‌م دێت.
.jpg)