سۆلاری یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به قورس وه‌سف ده‌كات
سۆلاری پێش یارییه‌كه له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان هیوایه‌كی خواست

ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له لالیگا ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی ریال سوسیداد ده‌كات، سۆلاری یارییه‌كه به قورس وه‌سف ده‌كات، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه تێده‌كۆشن.
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سوسیداد هیوای ئه‌وه‌ی خواست بۆ یارییه‌كانی داهاتوویان یاریزانه پێكراوه‌كانیان به ئاستێكی باش بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
سۆلاری له باره‌ی یارییه‌كه ده‌ڵێت: نابێت خۆمان فریو بده‌ین، هیچ یارییه‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ئاسان نییه، سه‌رجه‌م رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كان قورس و ئاڵۆزن.
سۆلاری گوتیشی: ئێمه له قورسی یارییه‌كان تێده‌كه‌ین، به‌ڵام كۆشش بۆ بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناسناوه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچی ده‌شزانم ئه‌م كاره زۆر سه‌خته، به‌ڵام دڵنیام سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له پێناو درێسی ریال مه‌درید ده‌جه‌نگن، هێز و پیرۆشی یاریزانه‌كان دڵی منی زۆر خۆشكردووه و وایكردووه هه‌ست به‌گه‌شبینی بكه‌م.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی مارسێلۆ گوتی: ئه‌م یاریزانه مه‌شقه‌كانی به چڕوپڕی ده‌كات، یاریزانێكی سه‌ره‌كی ریال مه‌دریده، به‌رده‌وام كاریگه‌رییه‌كی باش بۆ سه‌ر یاریزانه‌كانی دیكه دروست ده‌كات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م وه‌رزه دوو تا سێ‌جار تووشی پێكان هاتووه.
له باره‌ی گاریس به‌یل، راهێنه‌ری ریال گوتی: به‌داخه‌وه ئه‌م یاریزانه وێڵزییه به‌رده‌وام پێكان یه‌خه‌ی ده‌گرێت، پێویسته ئه‌م یاریزانه به زووترین كات كێشه‌ی پێكانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات و به‌زوویی بگه‌ڕێته‌وه یاریگه‌كان، چونكه پێویستمان پێیه‌تی.
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می لالیگا، ریال مه‌درید سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 8:30 به كاتی هه‌ولێر میوانداریی سوسیداد ده‌كات، ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه و به 7 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، له به‌رامبه‌ردا ریال سوسیداد به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له پله‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.