یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایان دابەش دەكرێت

تیروپشك بۆ بەشێكیان ئەنجامدرا

K24 - سلێمانی

كۆمپانیایەك بە سەرپەرشتی یەكێتی مامۆستایان شوقە بۆ مامۆستایان دروست دەكات و ئەمڕۆ تیروپشك بۆ ژمارەیەك لەو شوقانە ئەنجامدرا.

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە قۆناخی یەكەمدا لە سلێمانی تیروپشك بۆ 990 شوقەی مامۆستایان ئەنجامدرا و بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵدا شوقەكانیان تەواو بكرێت و كلیل رادەستی خاوەنەكانیان بكرێ".

گوتیشی: "ئەو پڕۆژەیە كە ناوی شاری مامۆستایانە دەكەوێتە ناوچەی ھوانەی رۆژھەڵاتی سلێمانی و لە 30 باڵەخانە پێكدێت و ھەزار و 980 شوقە لەخۆ دەگرێت".

بە سەرپەرشتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك كراوە، بۆ ئەوەی شوقە لە ھەرسێ پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك دروست بكرێن و بە قیستی درێژخایەن مامۆستایان لێی سودمەندبن.