ئه‌مه‌ریكا: به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه
ئه‌مه‌ریكا دوا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا كرد

K24 - هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، دوا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا ئاشكرا كرد.
جۆن بۆڵتن كه ئێستا به سه‌ردانێك له ئیسرائیله و پرسی كشانه‌وه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاووتوێ ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه، به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێینه‌وه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گه‌ره‌نتی له توركیاش وه‌رده‌گرن و نایانه‌وێت دوای ئه‌وان توركیا پرۆسه‌ی سه‌ربازی له ناوچه‌كه ئه‌نجام بدات و پێویسته له‌و باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ واشنتن بكه‌ن.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاندووه، دوای بڕیاره‌كه‌ش له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌كه گیرا، دواتریش تره‌مپ رایگه‌یاند، هیچ خشته‌یه‌كی كاتی‌یان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانییان دانه‌ناوه.
ئ. م