سۆلاری پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند
سۆلاری بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆ بانگهێشتی 5 یاریزانی نه‌كردووه
.jpg)
ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی لالیگا ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداریی ریال سوسیداد ده‌كات، بۆ ئه‌م یارییه 5 یاریزانی ریال مه‌درید دوورخراوه‌ته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 6 جه‌نیوه‌ری 2019، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر سوسیداد بڵاو كرده‌وه.
سۆلاری بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌میشه بانگهێشتی (لوكا زێدان)ـی گۆڵپارێزی نه‌كردووه، هه‌ریه‌ك له (گاریس به‌یل، ئاسێنسیۆ، یۆرێنتی و ڤایخۆ) به‌هۆكاری جیاواز دوورخراونه‌ته‌وه.
له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می لالیگا، ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 8:30 به كاتی هه‌ولێر میوانداریی سوسیداد ده‌كات، ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 30 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه و به 7 خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، له به‌رامبه‌ردا ریال سوسیداد به كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له پله‌ی شازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت.
