به‌وێنه.. هه‌سه‌ده له حاڵه‌تێكی سه‌یردا 5 داعش ده‌ستگیر ده‌كات
بۆسه‌یان بۆ ئاواره‌كان دانابوو
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، "پێنج ئه‌ندامی داعشی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانییان له‌كاتێكدا ده‌ستگیركردووه، كه بۆسه‌یان بۆ كاروانی ئاواره‌كان له دێر زووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دانابوو".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه دا، "له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا و له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی دێر زوور هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ره‌و ناوچه ئارامه‌كان رابكه‌ن، كه چه‌كدارانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كاروانی ئاواره‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه".
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له رێگه‌ی پرۆسه‌كانی چاودێریكردنی به‌رده‌وامیانه‌وه دڵنیا بوونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بۆسه‌یان بۆ كاروانێكی ئاواره‌كان داناوه و به‌نیاز بوون هێرشیان بكه‌نه سه‌ر، هێزه‌كانیان توانیویانه له 30 مانگی رابردوو 5 چه‌كداری داعشی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئیرله‌ندی و پاكستانی ده‌ستگیربكه‌ن و له ناسنامه‌كانیان دڵنیا بینه‌وه"، ئه‌وانیش:
1- وارن كریستۆڤه‌ر كلارك، ناسراو به "أبو محمد الأمریكی" خه‌ڵكی ویلایه‌تی هیۆستنی ئه‌مه‌ریكا.

2- ئه‌لێكسانده‌ر رۆزماتۆڤیچ بیكمیرزایف، خه‌ڵكی شاری دوبلنی ئیرله‌ندییه "له‌ژێر وێنه‌كه به‌هه‌ڵه نووسراوه پاكستانی".

3- زه‌ید عه‌بدولحه‌مید، ناسراو به "أبی زید الأمریكی"، خه‌ڵكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

4- فازل ئه‌لڕه‌حمان جاد، ناسراو به "أبی إنعام المهاجر"، خه‌ڵكی شاری لاهوور له پاكستان.

5- عه‌بدولعه‌زیم راچوب، ناسراو به "أبی عومه‌ر ألپاكستانی"، خه‌ڵكی شاری سیالكوت له پاكستان.

H.B