سەركردەیەكی داعش كوژرا
سێ رفێنراو رزگار كران
K24 - ھەولێر
لە شاری مووسڵ سەركردەیەكی داعش كوژرا و 17 تۆمەتباریش دەستگیركران، لە سەڵاحەدینیش 3 رفێنراو رزگار كران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، لە بۆردوومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقدا، تونێلێكی چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای رومادی تەقێنرایەوە و دوو چەكداریش كوژران.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە پرۆسەیەكی ئەمنیشدا لە سنوری پارێزگای سەڵاحەدین، 3 رفێنراو لەدەست داعش رزگاركران و گەڕانیش بەدوای چوارەمیان بەردەوامە.
لە لایەكی دیكە و لە ناوچەی بادوش لە رۆژئاوای مووسڵ، سەركردەیەكی داعش كوژراو 17 كەسیش بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێكخراوەكە دەستگیركران.