ئەمەریكا كاروانێكی دیكەی ھاوكاری سەربازیی گەیاندە ھەسەدە
بڕی ھاوكارییەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ، بۆ كشانەوەی ھێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا، ئەمەریكا سێیەم كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی گەیاندە دەست ھێزەكانی سووریای دیموكارت (ھەسەدە).
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە "دوای بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كشاندنەوەی سەربازانی لە سووریا، بۆ جاری سێیەم ئەو وڵاتە كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی ناردە ناوچەكانی ژێر دەستی ھەسەدە لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو كاروانە سەربازییە پێكدێت لە 150 ئۆتۆمبێل و زریپۆش و ھاوكاری لۆجیستی و سەربازی.
ئەمە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریداوە ھێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا و رۆژئاوای كوردستان بكشێنێتەوە، دوای ئەوەش فەرماندەكانی ھەسەدە رایانگەیاندووە، توركیا بە نیازە ھێرش بكاتە سەر منبج و چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان.
دوای بڕیارەكەش لهمیانهی كۆبوونهوهیهكدا له كۆشكی سپی ترەمپ رایگەیاند: "ئهمهریكا دهیهوێت دوای كشانهوهی هێزهكانیشی له سووریا، پارێزگاری لهو جهنگاوهره كوردانه بكات، كه لهلایهن وڵاتهكهیهوه پشتیوانی دهكرێن".