جۆن بۆڵتون له‌پێناو پاراستنی كورد سه‌ردانی توركیا ده‌كات
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورك كۆده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتون، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێك گه‌یشته توركیا و بڕیاره له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه كوردییه هاوپه‌یمانه‌كانیان له رۆژئاوای كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره كۆببێته‌وه بكات.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاویكرده‌وه، "بۆڵتون له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌وڵ ده‌دات گرێنتی له ئه‌نقه‌ره وه‌بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، توركیا هێرشی سه‌ر كوردانی سووریا نه‌كات".
واشنتۆن پۆست پێشبینیشی كرد، سبه‌ی سێشه‌ممه بۆڵتون له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا كۆببێته‌وه، له‌ناویان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا ته‌نیا رۆژێك دوای ئه‌وه هاتووه، كه دوێنێ ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، "مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا په‌یوه‌سته به گرێنتیدانی ئه‌نقه‌ره كه هێرش نه‌كاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، توركیا هه‌میشه هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تیش یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی سه‌یر ده‌كات و، به باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له سووریا ده‌زانێت.
له‌كاتێكیشدا ئه‌و هێزه كوردییانه شان به‌شانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژ به داعش به‌شدارێكی كارا بوون، واشنتۆن هه‌میشه هێزه كوردییه‌كان به هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی له شه‌ڕی تیرۆر وه‌سف ده‌كات.
H.B