شاندێكی ئەمەریكا لە توركیایە و باسی كورد دەكەن
لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی دیكەی توركیا كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
شاندێكی ئەمەریكا بە سەرپەرشتی جۆن بوڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئه‌مەریكا گەیشتە ئەنقەرە و بە گوێرەی زانیارییەكان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا باسی رۆژئاوای كوردستان دەكەن.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ "دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیان له ئیسرائیل شاندی ئه‌مەریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره و له‌نێو شانده‌كه‌شدا سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مەریكا، جۆزیف دونفۆرد و جێمس جێفری، هەن.
ئەو ئاژانسە راشیگەیاندووە، شاندی ئەمەریكا لەگەڵ بەرپرسانی توركیا باس لە پرسی تیرۆر و منبج و پەیوەندییە ئابوورییەكان و سیستمی پاتریۆت و فەتحوڵڵا گولەن و پەكەكە دەكەن.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست بڵاویكرده‌وه، "بوڵتن له‌و سه‌ردانه‌یدا هه‌وڵده‌دات گەرەنتی له ئه‌نقه‌ره وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، توركیا هێرشی سه‌ر كوردانی سووریا نه‌كات".
واشنتن پۆست پێشبینیشی كرد، ئەمڕۆ سێشه‌ممه بوڵتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا كۆببێته‌وه، له‌ناویان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا ته‌نیا رۆژێك دوای ئه‌وه هاتووه، كه رۆژی یەكشەممەی رابردوو بوڵتن جەختیكردەوە: "مه‌رجی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا په‌یوه‌سته به گەرەنتی ئه‌نقه‌ره كه هێرش نه‌كاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا و رۆژهه‌ڵاتی فورات".
ھ.م