تورکیا بۆ ئەمەریکا: بنکە سەربازییەکانمان رادەست بکەن

ئەمەریکا و تورکیا کێشەی نوێیان بۆ دروست دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

تورکیا داوا لە ئەمەریکا دەکات بنکە سەربازییەکانی لە سووریا رادەستی تورکیا بکات یاخود بە تەواوی لەناویان ببات.

رۆیتەرز نووسیویەتی، ئەمڕۆ سێ شەممە، جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی، ئیبراهیم کاڵن کۆبووەوە، لەکاتێکدا ئەمەریکا پێشتر داوای پاراستنی کوردەکانی لە تورکیا کردبوو.

رۆژنامەی حوریەتی تورکی، لەبارەی کۆبوونەوەکەی بەرپرسانی ئەمەریکا و تورکیا ئاشکرایکردووە، 22 بنکەی سەربازیی ئەمەریکی لە سووریا بوونیان هەیە و تورکیا داوای وەرگرتن یان لەناو بردنیانی کردووە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە تورکیا بە ئەمەریکای گوتووە، ئەوان قبووڵی ناکەن ئەمەریکا ئەو بنکانە رادەستی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بکەن.

تورکیا هێشتا یەپەگە بە گروپێکی تیرۆرستی دەزانێت و سوورە لەسەر ئەوەی لەگەڵ داعش جەنگ دژ بەوانیش بکات، بەڵام ئەمەریکا چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە، ئەوان بە بێ گەرەنتی ژیانی کوردەکان، سووریا جێناهێڵن.

H.J