ئه‌ردۆغان هێرش ده‌كاته‌سه‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا
"توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له سووریا ته‌واو كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/1/2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر بارودۆخی سووریا به هه‌ڵه‌ی كوشنده ناوده‌بات".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "جۆن بۆڵتن، له لێدوانه‌كانیدا به‌رامبه‌ر ره‌وشی سووریا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه‌و توركیاش ئاماده‌كارییه‌كانی به كۆتاهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربانی له سووریا".
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: "ناتوانین لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتن كه له‌باره‌ی سووریاوه له ئیسرائیل داوونی قه‌بووڵ بكه‌ین، ئه‌و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه له لێدوانه‌كانی ئه‌م دوواییه‌یدا".
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه‌ی به بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌مداوه كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا كورده‌كان ده‌كاته ئامانج و گوتوویه‌تی: "قه‌سه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ به‌هان".
سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كه‌سانی دیكه له ئیداره‌كه‌یدا هه‌ن هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی و به‌م زووانه‌ش ده‌ستپێده‌كات، ئامانجی پرۆسه‌كه‌ش بۆ پاراستنی دانیشتوان و یه‌كێتی خاكی سووریایه".
ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و گووتی: "په‌كه‌كه ناتوانێت نوێنه‌ری كورد بێت، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دوو رووی دراوێكن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و قسانه‌ی ده‌ڵێن ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سووریا، جگه له "درۆیه‌كی گه‌وره" هیچی دیكه نییه".
ئه‌وه له كاتێكدایه ئێستا جۆن بۆڵتن و شاندێكی ئه‌مه‌ریكی، به سه‌ردانێك له توركیان و ئامانجی سه‌ره‌كییان باسكردنی چه‌ندین پرسی تایبه‌ته به ره‌وشی سووریا..