200 پاسه‌وانى سه‌رۆكايه‌تى بۆ مه‌شق چوونه‌ته كه‌نه‌دا و له‌وێ ديار نه‌ماوون
بۆ مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر گه‌يشتبوونه كه‌نه‌دا ديار نه‌ماوون
K24 – هه‌ولێر:
200 سه‌ربازى هێزى پاسه‌وانى سه‌رۆكايه‌تى (مالى)، دواى ئه‌وه‌ى له نۆڤێمبه‌رى رابردوو بۆ مه‌شق و راهێنان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر گه‌يشتبوونه كه‌نه‌دا ديار نه‌ماوون.
ميدياى ئه‌و وڵاته بڵاويكرده‌وه، سه‌ربازه‌كان له ترسى ئه‌وه‌ى خوله‌كه‌يان ته‌واو بێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان، خۆيان له راهێنانه‌كان دزيوه‌ته‌وه و ديار نه‌ماوون.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و سه‌رچاوانه، ده‌سه‌ڵاتداران سه‌رقاڵى گه‌ڕانن به دواى سه‌ربازه ونبووه‌كاندا و نايانه‌وێت هيچ زانيارييه‌ك دزه بكات بۆ ميديا.
له ميدياى كه‌نه‌دا زانيارى له باره‌ى 80 سه‌ربازه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه داواى مافى په‌نابه‌رى سياسييان كردووه و باسيان له‌وه كردووه، وڵاته‌كه‌يان له شه‌ڕدايه و ئه‌وان له پێشه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه‌دان.
حكومه‌تى مالى داواى له كه‌نه‌دا كردووه، سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌ربازانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌يان و ئه‌گه‌ر داواكارييهكهشى جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌موو هاوپه‌يمانييه‌كى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
له رابردوودا چه‌ندين جار پرسى راهێنان به سه‌ربازه ئهفريقييهكان له وڵاتانى رۆژئاوا به هۆى خۆدزينه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كان و داواى مافى په‌نابه‌رى شكستيهێناوه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مه‌ريكا يه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى بڕياريداوه پرۆگرامى راهێنانى سه‌ربازانى ئه‌فريقى رابگرێت.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر