تره‌مپ: به خۆڕايى شه‌ڕ بۆ كه‌س ناكه‌ين
هيچ ناكۆكييه‌ك له لێدوانه‌كانى يه‌كه‌مجارم نييه
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان له‌و ناوچانه راده‌گرێت، كه وه‌ك پێويست هاوكارى دارايى له وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌ند و سوودمه‌ندى ناوچه‌كانه‌وه ناگاته ئه‌مه‌ريكا.
له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ره‌وه، تره‌مپ نووسيويه‌تى: شه‌ڕه‌كان كۆتاييان نايه‌ت، به‌تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى به هۆى بڕيارى هه‌ڵه‌وه بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه هه‌ڵگيرساون. وه‌ك پێويستيش هاوكارى ماڵى و سه‌ربازى نه‌گه‌يشتووه‌ته ئه‌مه‌ريكا له لايه‌ن وڵاتانى ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، كه زۆر سوودمه‌ندن له‌وه‌ى ئێمه ده‌يكه‌ين.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه له سوورياش، تره‌مپ نووسيويه‌تى: رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمزى فاشيل به مه‌به‌ست هه‌واڵى ناوردى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گومانى له‌باره‌ى نيازى من بۆ كشانه‌وه له سووريا پيشانداوه، به‌ڵام هيچ ناكۆكييه‌ك له لێدوانه‌كانى يه‌كه‌مجارم نييه و ئێمه به شێوه‌يه‌كى گونجا و هاوڕێك له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميدان به شه‌ڕى دژ به داعش و هه‌موو ئه‌وه‌ى پێويسته ده‌كشێينه‌وه و چى دانايانه و پێويست بێت ئه‌وه ده‌كه‌ين.