ئالۆنسۆ هاوشێوه‌ی كریستیانۆ دادگایی كرا

هه‌ڕشه‌ی سزادانی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ كه‌وته‌سه‌ر

دوای ئامادەبوونی رۆناڵدۆ لە دادگا، ئەمجارەیان چابی ئالۆنسۆی یاریزانی پێشووی ریال مەدریدی هەر بە هەمان تۆمەتی دۆن لە دادگا ئامادە بوو.

ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشنی ئەڵمانیا ساڵی رابردوو لەلایەن دادگای وڵاتەکەی بەوە تۆمەتبار کراوە پێش جێهێشتنی ریزەکانی ریال مەدرید  لە نێوان ساڵەکانی 2010  بۆ2012  خۆی لە دانی باج دزیوەتەوە و لەم ماوەیەدا بڕی 2.3 ملیۆن یۆرۆی وەکو باج بۆ خەزێنەی وڵاتەکەی نەگەڕاندۆتەوە، بۆیە ئەمیش بریاری دادگایی کردنی بۆ دەرچوو و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ گەیشتە دادگا و دادگایی کرا.

لە ئەگەری راستی ئەم تۆمەتانە ئەوا چاوەڕی دەکرێت ئالۆنسۆ سزای زیندانی بۆ ماوەی 5 ساڵی بۆ دەردەچێت لەگەڵ سزادانی به‌ پێبژاردن به‌ پاره‌.

دوای بەرێوەچوونی دادگاییەکە ئالۆنسۆ وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە و هەموو ئەم تۆمەتانەشی رەتکردەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئالۆنسۆ گوتی: من دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کارێکی نایاساییم نەکردووە و هەر لە سەرەتاوە هاوکار بوومە لەگەڵ خەزێنەی وڵاتەکەم و هیچ شتێکم نەشاردۆتەوە و بە پێ یاسا مامەڵەم کردووە و هێچ کاتێکیش کاری نایاساییم نەکردووە، بۆیە ئەمڕۆ لێرە لە دادگا ئامادە بووم بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی خۆم بکەم و دەمەوێت کۆتایی بەم کەیسە بێنم.

Fly Erbil Advertisment