ڤاڵڤێردی: ئێستا له لالیگا ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به ركابه‌ری خۆمان ده‌زانین
ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی چی گوت؟
.jpg)
له گه‌ڕی 21ـه‌می لالیگای ئیسپانیا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی جیرۆنای هاوشاری ده‌بێته‌وه، له قۆناخی یه‌كه‌میش له كامپ نوو بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه تووشی زه‌حمه‌تی بوو، كاتێك یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 جه‌نیوه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێكدا ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی جیرۆنا گوتی: ئه‌م یارییه‌مان به‌رامبه‌ر جیرۆنا یاریی دێربیه و جۆش و خرۆشی زیاتره، هه‌مووانیش ئه‌وه ده‌زانن جیرۆنا وره‌یه‌كی باشتری بۆ ئه‌م یارییه ده‌بێت.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: دی یۆنگ ئێستا یاریزانی یانه‌یه‌كی دیكه‌یه، ناتوانم قسه له‌سه‌ر یاریزانێك بكه‌م كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیكه هه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم بۆ داهاتووی بارسێلۆنا گرنگ ده‌بێت.
راهێنه‌ری بارسا له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: نازانم له میامی یاریی ده‌كه‌ین یان نا هێشتا واده‌ی یارییه‌كه دووره و چه‌ند مانگێكی ماوه، هه‌رگیز به‌وه‌ش دڵته‌نگ نابم كه ده‌گوترێت له جامی شای ئیسپانیا ده‌كرێینه ده‌ره‌وه، ئێمه ئێستادا یارییه‌كی گرنگمان به‌رامبه‌ر جیرۆنا هه‌یه و بردنه‌وه‌ش له‌م یارییه زۆر به بایه‌خه، گرنگیش به‌وه ناده‌م كه جامی شا یان لالیگا گرنگتر بێت، پێش هه‌موو شتێك پێویسته یاریی داهاتوومان له جیرۆنا ببه‌ینه‌وه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: ئێمه له‌به‌رگری چه‌پ خاڵی لاوازمان هه‌یه، له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌كه‌مان خوێندنه‌وه بۆ بازاڕی گواستنه‌وه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخی ئابووری تیپه‌كه‌مان تێبگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانێكی به‌رگری چه‌پ بگوازینه‌وه.
راهێنه‌ری بارسا ده‌شڵێت: ئێستا ده‌توانم بڵێم ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ركابه‌ری یه‌كه‌می ئێمه‌یه، به‌ڵام هێشتا لالیگا زۆری ماوه و بواری ركابه‌ریكردن تێیدا زۆره.
له باره‌ی بواتینگ ده‌ڵێت: ئه‌وه ده‌زانم دۆخی بواتینگ قوڕسه، به‌ڵام پێموایه بۆ تیپه‌كه‌مان باش ده‌بێت، هیوادارین هاوكارمان بێت و ژماره‌یه‌كی زۆر گۆڵ بكات.
بارسێلۆنا به كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی جیرۆنا به 24 خاڵ له پله‌ی سێزده‌یه‌می خوله‌كه دێت، هه‌ردوویانه‌ش سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له كاتژمێر 6:15 خوله‌كی ئێواره رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.