رۆڵی مێسی له گرێبه‌سته‌كه‌ی دی یۆنگ ئاشكرا بوو
"مێسی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه له رازیكردنی دی یۆنگ"
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا دی یۆنگی له چنگی پاریس سانجێرمان ده‌رهێنا، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لیۆنێل مێسی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بینیوه و به په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌و یاریزانه‌ی رازیكردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 26 جه‌نیوه‌ری 2019، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر لیۆنێل مێسی نه‌با، بارتۆمیۆ له گواستنه‌وی دی یۆنگ شكستی ده‌هێنا.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، لیۆنێل مێسی خۆی په‌یوه‌ندییه‌كی كه‌سی له‌گه‌ڵ دی یۆنگ ئه‌نجام داوه، باوكی ئه‌م یاریزانه‌ش ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و به پێكه‌نینه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێی سه‌یربووه كه دی یۆنگی كوڕی چۆن له مێسی تێگه‌یشتووه، له كاتێكدا ئینگلیزییه‌كه‌ی زۆر خراپه.
بارسێلۆنا 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دی یۆنگی له یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندای گواسته‌وه به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزه و به به‌های 75 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ 11 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشت له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌درێته یانه هۆڵه‌نداییه‌كه.
فرانك دی یۆنگی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له هێڵی به‌رگری و ناوه‌راست یاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس به‌شداریی 65 یاری كردووه 6 گۆڵ و 10 ئاسیستی تۆمار كردووه.