"مۆراتا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد"
مۆراتا له یه‌كه‌مین لێدوانی چی گوت؟

ئالڤارۆ مۆراتا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له له‌نده‌نه‌وه گه‌یشته مه‌درید و پشكنینی پزیشكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند، له یه‌كه‌مین لێدوانیشیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نیگه‌ران نییه له كاردانه‌وه‌كانی به‌شێك له هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كه دژایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئالڤارۆ مۆراتا له‌گه‌ڵ گه‌یشتن بۆ مه‌درید، له لایه‌ن به‌شێك له هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه سووكایه‌تی پێكراوه و دروشمی دژایه‌تیان له دژی یاریزانه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید ده‌ربڕی.
مۆراتا له یه‌كه‌مین لێدوانی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌درید و پۆشینی درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گوتی: ده‌زانم به‌شێك له هانده‌رانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به گومانه‌وه له ئاستی من ده‌ڕوانن و دڵخۆش نین، به‌ڵام من ده‌زانم چی ده‌كه‌م و متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه كه ئه‌و بێهیواییه‌یان له نێو یاریگه نه‌هێڵم.
ئالڤارۆ مۆراتای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ستی به یاریكردن كرد، به‌ڵام له 2007 په‌یوه‌ندی به تیپی لاوانی خیتافی كرد، دوای یه‌ك وه‌رز بۆ تیپی لاوانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، پاشان یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیای تاقی كرده‌وه، له‌وه‌ته‌ی 2016ـه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسی كردووه.
مۆراتا له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 95 یاری كردووه، 31 گۆڵ و 12 ئاسیستی هه‌یه، 93 یاریشی بۆ یوڤێنتۆس كردووه، 27 گۆڵ و 19 ئاسیستی تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسیش له كۆی 72 یاری، 24 گۆڵی كردووه و 6 ئاسیستی هه‌بووه.
