نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ هاوژینه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كرا
تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگەی سەرۆک کۆماری سووریا سەرکەوتنی نەشتەرگەرییهكهی ئەسما ئەسەد، هاوژینی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریای راگه‌یاند کە بەم دواییانه دەرکەوت تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە.
رۆژی چوارشه‌ممه 8/8/2018 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا له په‌یجی فه‌رمی خۆیه‌وه رایگه‌یاندبوو كه "ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوژینی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه".
هەروەها، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا وێنه‌یه‌كی ئه‌سما ئه‌سه‌دیشی بڵاوكرده‌وه كه به هاوڕێیه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر كردووه و نوسیبووی: "به‌هێز و باوه‌ڕ و متمانه‌وه خانم ئه‌سما ئه‌سه‌د قۆناخه سه‌ره‌تاییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی مه‌مك ده‌ستپێكردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا، نەشتەرگەرییەکەی ئه‌سما ئه‌سه‌د له نەخۆشخانەییهكی سەربازی بە سەرکەوتوویی ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌نجامێكی باشی هه‌بووه.