شێرپەنجە ھەڕەشە لە خەڵكی بەسرە دەكات

مافی مرۆڤ ھۆشداریی لە دۆخی تەندروستی خەڵكی بەسرە دەدات

K24 - بەسرە:

نیوەی خەڵکی بەسرە لەژێر ھەڕەشەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەن، ئەمە بەشێکە لە راپۆرتێکی نھێنی دەستەی مافی مرۆڤی عێراق کە بۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ناردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارە: "لە ھەر 24 کاتژمێر جارێک، حەوت ھاووڵاتی خەڵکی بەسرە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە دەبن، ئەمەش بەھۆی گازە ژەھراوییەکان و دووکەڵی ئاگری نەوتی پارێزگاکە و پاشماوەکانی جەنگ".

زۆربەی جەنگەکانی عێراق ناوەندەکەی بەسرە بووە، هەروەها کۆمپانیا نەوتییەکان کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر پیسبوونی ژینگە و بەرزبوونەوەی رێژەی شێرپەنجە.

بەکارهێنانی دەرمانی جۆراوجۆر لە لایەن دایکانەوە و هەژاریی دوو هۆکاری دیکەی بەربڵاویی شێرپەنجەن لە پارێزگای بەسرە.

هەر بەگوێرەی ئامارەکان: "لە سێ مانگی رابردووم 700 بۆ 800 حاڵەت تۆمارکراون".

بەسرە بە یەکێک لە شارە پیسەکان دادەنێرێت لە رووی ژینگەییەوە ، راپۆرتە نھێنییەکانی مافی مرۆڤی عێراق کە نێردراوە بۆ حکومەت ئاشکرایکردووە، نیوەی دانیشتوانی بەسرە لەبەردەم ھەڕەشەی توشبوونن بەنەخۆشی شێرپەنجە.

H.J