له ئه‌نبار داعش دوو جووتيارى گوللـه‌باران كرد
سێيه‌ميشيان به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رفاندووه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى داعش له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار، دوو هاووڵاتى عێراقييان گوللـه‌باران كرد.
ئه‌ندامى ليژنه‌ى ئاسايش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار، عيد عه‌ماش، رايگه‌ياند، چه‌كدارانى داعش دوو هاووڵاتى مه‌ده‌نيان گوللـه‌باران كردووه.
گوتيشى: سێ جووتيارى خه‌ڵكى قه‌زاى حه‌ديسه له‌سه‌ر كێڵگه كشتوكاڵييه‌كه‌يان بوونه كه كه‌وتووه‌ته دوورى 30 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى ئه‌نبار و چه‌كدارانى داعش په‌لاماريان داوون.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌كداره‌كانى داعش دووان له جوتياره‌كانيان گوللـه‌باران كردووه و سێيه‌ميشيان به‌ره‌و شوێنێكى ناديار رفاندووه، كه تا ئێستا چاره‌نووسى نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر