حه‌شدى شه‌عبى به‌ره‌و قوڵايى خاكى سووريا ده‌ڕوات
ئاماده‌كارى ته‌واويان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌يه‌كى حه‌شدى شه‌عبى، رايگه‌ياند، هه‌موو ئاماده‌كارييان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه سنوورييه‌كانى خۆرئاواى پارێزگاى ئه‌نبار پاك بكه‌نه‌وه و به‌ره‌و قوڵايى خاكى سووريا بڕۆن.
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى حه‌شد له ميحوه‌رى خۆرئاواى پارێزگاى ئه‌نبار، قاسم موسڵح، رايگه‌ياند، هێزه‌كانى حه‌شد كه ئێستا له‌سه‌ر سنوورى عێراق و سووريا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئاماده‌كارى ته‌واويان كردووه بۆ چوونه ناو خاكى سووريا.
گوتيشى: هێزه‌كانيان چاوه‌ڕێى فه‌رمانى سه‌ركرده‌كانيان ده‌كه‌ن بۆ چوونه ناو خاكى سووريا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئامانجى ئه‌و ئۆپراسيۆنه دابينكردنى ئاسايشه بۆ كه‌رتى خۆرئاواى پارێزگاى ئه‌نبار و ته‌واوى پارێزگاكانى ديكه‌ى عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ههماههنگييان هه‌يه له‌گه‌ڵ لايه‌نى سووريادا.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر