له بیاباندا په‌رده له رووی داعش و سڤیله‌كان هه‌ڵده‌ماڵرێ
داعشن یان سڤیل؟ هه‌سه‌ده جیای ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له زه‌وییه‌كی بیابانی وشكدا، لێكۆڵه‌ره‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه زۆربه‌یان تایبه‌تمه‌ندن به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی كه‌سێتی و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری هه‌ڵاتووه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌رده‌وامن له لیكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه پێده‌چێت درێژه بكێشێت".
كاتێك كاروانی ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له قوڵایی گونده‌واری دێره‌زوور‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌گه‌ن، شه‌ڕڤانه‌كانی سووریای دیموكراتی په‌له‌یانه بۆ ئه‌وه‌ی رێنماییان بده‌نێ و بڵێن "ژن و پیاوه‌كان له یه‌كتری جیاببنه‌وه، یه‌كێكیان به ده‌نگێكی به‌رز و به‌رده‌وام ده‌ڵێت، پیاوه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه بڕۆن و ژنه‌كانیشی بۆئه‌و به‌ره‌وه".
.jpg)
پیاوه‌كان به دوو ریز وه‌ستاون و لێكۆڵه‌ره‌كانیش به ئامێرێكی بچووكی دیجیتاڵی په‌نجه‌مۆریان وه‌رده‌گرن. وێنه‌یه‌كیان ده‌گرن و ناوی ته‌واوی هه‌ر كه‌سێكیان وڵاتینامه‌كه‌ی ده‌پرسن.
كاتێك له یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یان پرسی له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه، به ده‌سته‌واژه‌یه‌ك وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه كه چه‌ند جارێك لێكۆڵه‌ره‌كه پرسیاره‌كه‌ی دووباره كرده‌وه و گوتوویه‌تی، مه‌به‌ستت عێراقه؟
به‌ڵام ناچار ناردوویه‌تییه لای لێكۆڵه‌رێكی دیكه‌ی هێزه تایبه‌ته‌كانی سووریای دیموكراتی و پاش ئه‌ویش لێكۆڵه‌ری سێیه‌م پرسیاری لێكردووه.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆریان، داوا له پیاوه‌كان ده‌كه‌ن بچنه شوێنی تایبه‌ت به پیاوان و له‌سه‌ر زه‌وی به ریزی یه‌ك له دوای یه‌ك دانیشن.

له نزیك ئه‌وانه‌وه، سه‌ربازانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی واشنتن ده‌سووڕێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی روونی بكه‌نه‌وه ئه‌و رۆڵه چییه هه‌یانه له هه‌ڵاوێركردنی زانیارییه‌كان.
یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌كان به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی(AFP) گوتووه: "جاری یه‌كه‌م له به‌ره‌ی شه‌ڕ ده‌یانپشكنین، دواتر ده‌یاننێرینه پشكنینێكی وردتر و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان، جگه له‌وانه‌ی لای هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی داواكراون، لێكۆڵه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گومانلێكراوێكی دیكه هه‌بێت كه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه‌یه بناسرێته‌وه".
ئه‌و لێكۆڵه‌ره كه ناوه‌كه‌ی بۆ ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه ده‌ڵیت: "هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌رده‌مم وه‌ستاوه داعشه، به‌شێوه‌ی قسه‌كردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی، یان ئاماژه‌ی ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌ركه‌وتبێت كه زۆر گوللـه‌ی ته‌قاندووه‌و چه‌كی به‌كارهێناوه هه‌ست ده‌كه‌م داعش بووبێت".

هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان كه واشنتن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له رۆژی 10/9/2019 وه هێرشێكی فراوانی بۆ ده‌ركردنی پاشماوه‌كانی داعش له دوایین مۆڵه‌گه‌یان له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور ده‌ستپێكردووه‌و ئێستا ناوچه‌یه‌كی كه‌م ماوه به ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌وه.
یه‌كێك له هه‌ڵاتووه‌كانیش كه له ریزدا وه‌ستابوو و پیاوێكی سه‌ر و گوێ تۆزاوی بوو گووتی: "بۆیه زوو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشمان جێنه‌هێشت ده‌ترساین ده‌ستگیر بكرێین. به‌ڵام خێزانه‌كه‌م هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت هاتوون و گواستراونه‌ته‌وه خێوه‌تگای ئه‌لهول، قسه‌م له‌گه‌ڵ كردن گووتیان تۆش وه‌ره هیچ شتێك روونادات".
محه‌مه‌د سلێمان عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی كه كاری رێكخستنی گه‌یاندنی هه‌ڵاتووه‌كانه بۆ خێوه‌تگای ئه‌لهول ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له‌و كه‌سانه سه‌ر به داعش بوون، هه‌یان خۆی راده‌ستكردووه‌و خۆی ئاشكرا كردووه، هه‌شیانه هێشتا ده‌یه‌وێت له‌ناو خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌دا خۆی حه‌شار بدات".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "ئامانجی ئه‌و پشكنینه بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی ئاواره بوون، ئایا خه‌ڵكی سڤیلن، یان چه‌كداری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان بشارنه‌وه؟".
هه‌ر پیاوه‌كان نا، به‌ڵكو شه‌ڕڤانه ژنه‌كانی هه‌سه‌ده، ژنه هه‌ڵاتووه‌كانیش ده‌پشكنن، شه‌ڕڤانێك رووپۆش له رووی ژنه باڵاپۆشه‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی "خه‌لافه‌ته رووخاوه‌كه" ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی به ده‌ستیانه‌وه‌یه ده‌یپشكنن و به‌هه‌مان شێوه وێنه‌یان ده‌گرن و په‌نجه‌مۆریان وه‌رده‌گرن".
شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده به‌شێوه‌ی رۆژانه ئه‌و پرۆسه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، چونكه رۆژانه ئاواره‌یه‌كی زۆر له ناوچه‌كانی دوا مۆڵگه‌ی داعشه‌وه دێن و ده‌یان كیلۆمه‌تر ده‌بڕن.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی هه‌ڵاتووه‌كانی ده‌ستی جه‌نگی له‌و ناوچانه به نزیكه‌ی 11 هه‌زار كه‌س خه‌مڵاندووه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ئاواره‌بوون، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 1500 كه‌سیان توندڕه‌وی داعش بوون و له ماوه‌ی مانگێكدا ژماره‌كه بۆ 32 هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه".
دوای ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیش هه‌ڵاوێر ده‌كرێن، ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی گومانی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه له‌سه‌ر نه‌بێت به‌ره‌و خیوه‌تگای ئه‌لهول له باكوور ده‌گوازرێنه‌وه و له‌وێش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فراوانتریان لێ ده‌كرێت. ئه‌وانه‌شیان داعشن یان گوومانی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه لێ بكرێت، راده‌گیرێن و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.