زێدان ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێران؟
كارلۆس كیرۆش ماڵئاوایی له یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران كردووه
دوای ئه‌وه‌ی ئێران له قۆناخی پێشكۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا شكستێكی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر ژاپۆن هاته‌ڕێ، ئه‌مه‌ش كارلۆس كیرۆشی راهێنه‌ری پورتوگالی ناچاركرد هه‌ر له ئیمارات نه‌گه‌ڕێته‌وه ئێران و ماڵئاوایی له یاریزانه‌كان بكات، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت ئێران بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره له‌گه‌ڵ 3 راهێنه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا له‌سه‌رهێڵه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران 3 راهێنه‌ری ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كارلۆس كیرۆش پڕ بكه‌نه‌وه، راهێنه‌ره‌كانیش پێكهاتوون له (خۆزێ مۆرینهۆ، زینه‌دین زێدان و یۆرگن كلینسمان).
كارلۆس كیرۆشی ته‌مه‌ن 65 ساڵ، پێشتر بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یاریده‌ده‌ری ئه‌لێكس فێرگسۆن بووه، پاشان بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال بووه، له‌وه‌ته‌ی مانگی نیسانی 2011ـه‌وه راهێنه‌ری ئێران بووه و 92 یاری فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه كردووه.