مۆراتا له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چی گوت؟
مۆراتا: خۆشحاڵم گه‌ڕامه‌وه نێو هاوڕێیه‌كانی سه‌رده‌می منداڵیم
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مەدرید بەفەرمی گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆراتای هێرشبەری ئیسپانی یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانی راگەیاند، ئه‌و یاریزانه له یه‌كه‌مین لێدوانی فه‌رمی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه دڵخۆشه گه‌ڕاوه‌ته‌وه نێو هاوڕێیه‌كانی سه‌رده‌می منداڵی.
ئالڤارۆ مۆراتا هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: زۆر دڵخۆشم و ئه‌وه شه‌ره‌فیكی گه‌وره‌یه بۆ من هاتنم بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ، چونكه یاریكردنم لیره زۆر پێخۆشه، شانازی ده‌كه‌م به پۆشینی دریسی ئه‌م یانه‌یه.
مۆراتا گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌م له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه هه‌موو توانا‌مان بخه‌ینه گه‌ر، زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ هاورێی منداڵیمن و به‌یه‌كه‌وه له ئیسپانیا یارییمان كردووه.
مۆراتا ده‌رباره‌ی سیمیۆنی ده‌ڵێـت: هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت سیمیۆنی چی راهێنه‌رێكه، ئه‌و كاری مه‌زنی بۆ ئاتڵیتیكۆ كردووه و ئێستا ئاتڵێیكۆ یه‌كێكه له به‌هێزترین یانه‌كانی جیهان، هیوادارم بتوانین، ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بكه‌ین و دڵی هانده‌ران خۆشبكه‌ین.
ئالڤارۆ مۆراتای 26 ساڵان بۆ ماوەی 18 مانگ بە خواستن یاریی بۆ یانەکەیان دەکات، کە ئەو هێرشبەرە ئیسپانییە رۆژی یەکشەممە گەیشتە مەدرید و بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید و یوڤێنتۆسیش كردووه.