یڵدرم دەست لەكار دەكێشتەوە و باسی دەنگەكانی كوردیش دەكات
ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا لەبارەی ھەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا و دیارنەكردنی كاندیدی ھەدەپە لە ئیستانبوڵ رایدەگەیەنێت "با كه‌س ده‌نگی كورده‌كان وه‌ك كه‌وی ناو جانتا ته‌ماشا نه‌كات".
بینالی یڵدرم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا و كاندیدی ئاكپارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئیستانبوڵ، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك، رایگەیاند: "له‌و كاته‌وه كه ده‌ستمان كرد به ناونووسی، واز له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌هێنم و دەست لەكار دەكێشمەوە".
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی پارته‌كه‌م بۆ ناونووسینی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواكاری وازهێنانم له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
له‌باره‌ی دیاری نه‌كردنی كاندیدی ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه، بینالی یڵدرم گوتی: "با كه‌س ده‌نگی كورده‌كان وه‌ك كه‌وی ناو جانتا ته‌ماشا نه‌كات، ئه‌مه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌بینینه‌وه".
بڕیارە 31/3/2019 ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا و باكووری كوردستان بەڕێوەبچێت. بۆ ئەو ھەڵبژاردنەش هەدەپە و حەوت پارت و لایەنی باکووری کوردستان، رێککەوتوون و كە ھەموویان پشتیوانی لە كاندیدەكانی ھەدەپە بكەن.