ئێران ھۆشداریی توند دەداتە ئەمەریكا
"ئێران هێزێکی گەورەی ناوچەیی و جیهانە"
K24 - ھەولێر
سوپا سالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەمەریکا کە ئەگەر هێرش بکاتە سەر وڵاتەكەی ئەوا وەڵامێکی زۆر توند وەردەگرێت.
محەمەد باقری، سوپا سالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران رایگەیاند "کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەمەنی چل ساڵیی خۆیدا بووەتە هێزێکی گەورەی ناوچەیی و جیهانی، ئەگەر دوژمن بیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتەکەمان ئەوا وەڵامێکی توندی دەدەینەوە".
باقری راشیگەیاند "ئێران لە عێراق و سووریا بەسەر تیرۆریستانی سەر بە سعوودییە و ئەمەریکا و ئیسرائیل دا زاڵبووە. ئێستا عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا دەکات و لە سووریاش وڵاتان ریز بوون بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە".