كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "مه‌ترسیداری" نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق ئاشكرا ده‌بێت
"زانیاریی ستراتیژی و مه‌ترسیدار گه‌یێنراوه‌ته سه‌ركرده‌كانی عێراق"

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی، له ژماره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 30/1/2019 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "مه‌ترسیداری" نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراقی ئاشكرا كردووه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو ئه‌نجامدراوه.
رۆژنامه سعوودییه‌كه نوسیوویه‌تی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، سێ زانیاری ستراتیژی له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی گرووپه چه‌كداره عێراقییه‌كانی لایه‌نگری ئێرانی له‌ناو خاكی سووریا داوه‌ته به‌رپرسانی به‌غدا و داوای كردووه به‌خێرایی بجووڵێت و جگه له سڕكردنی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه، چهكهكانیشیان لێوه‌ربگرێته‌وه".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، پێرێ ئه‌و زانیاریانه دهستكهوتوون كه گرووپێكی چه‌كداری عێراقی له‌ناو خاكی سووریا ده‌ستی به جموجووڵی نامۆ و نهێنی كردووه‌و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له‌و سه‌كۆ مووشه‌كیانه وه‌ربگرن كه له حزبوڵڵای لوبنانییه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه. زانیاری دووه‌میش باسی ئه‌وه ده‌كات جووڵه‌ی نامۆی گرووپێكی چه‌كدار ده‌بینرێت كه به ئاشكرا هه‌ست به جێده‌ستی سوپای پاسداران ده‌كرێت له‌سه‌ریان و له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه ئامانج".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه سعوودییه‌كه، زانیاری سێیه‌م هه‌وڵدانه بۆ راڤه‌كردنی دوو زانیارییه‌كه‌ی پێشتر، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئێران له رێگای حزبوڵڵای لوبنانه‌وه ده‌یه‌وێت مۆڵگه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق دابمه‌زرێنێ و پاساوه‌كه‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "تیرۆری ئیسرائیله"، ئه‌وه‌ش به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه ئه‌ركه‌كه‌ی ته‌واو بووه، هه‌وڵێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌زموونی حزبوڵڵایه له باشووری لوبنان".
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌و زانیاریانه له رێگای باڵێۆزی ئه‌مه‌ریكاوه له به‌غدا وه‌ك دوا ئه‌ركی سیلیمان له‌و وڵاته دراوه‌ته عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌كاتی گه‌یاندنی زانیارییه‌كانیش، جیمس جێفری، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئه‌ندرۆ بیك، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئێران ئاماده بوون".
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن: "ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كردوویه‌تی وه‌ك جۆره "زه‌نگێكی ئاگاداركردهوهیه" و هۆشداریی ئهمهریكییهكانه بۆ سه‌ركرده‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو به‌رامبه‌ر مووشه‌كبارانی ئه‌و گرووپه چهكدارنهی عێراق و تۆڵه‌ی كرده‌وه، واشنتن ناتوانێت رێگه‌ی لێبگرێت".