رووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق راگه‌یاند
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و عێراق چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ده‌ڵێت: "هیوادارین بوونی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق بۆ ئامانجی رانه‌گه‌یێنراو نه‌بێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30/1/2019 سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هیوادارین بوونی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ هیچ ئامانجێكی جیۆسیاسی نه‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، جگه له هاوكاریكردنی حكوومه‌تی عێراق به‌دوای ئامانجی رانهگهیێنراوهوه نه‌بێت".
لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "مۆسكۆ و به‌غدا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته بڕیاری ژماره 2254 تایبه‌ت به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا و له‌ناوبردنی تیرۆر له سووریا و عێراق جێبه‌جێ بكرێت و تهئكیدیمان له‌سه‌ر پرسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێویستیی رێزگرتن له ره‌وایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ته‌وه".