رووسيا: هه‌سه‌ده رێگه نادات كۆمه‌كى مرۆيى بگاته رۆژهه‌ڵاتى فورات
10 بارهه‌ڵگرى كۆمه‌كى مرۆيى رێگريان لێكراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌رى رووسيى بۆ ئاشته‌وايى له سووريا رايگه‌ياند، ئه‌و هێزه كوردييانه‌ى ئه‌مه‌ريكا پشتيوانيان ده‌كات، رێگرى له گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ شارۆچكه‌ى ههجينى رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى سه‌نته‌ره‌كه، سێرگى سۆلۆماتين، رايشيگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتدارانى سووريا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ رێكخراوى مانگى سوورى سووريا كۆمه‌كى مرۆييان ره‌وانه‌ى شارۆچكه‌ى هه‌جين كردووه.
گوتيشى: 10 بارهه‌ڵگرى كۆمه‌كى مرۆيى كه پێكهاتبوو له ئاوى خواردنه‌وه، دا‌و و ده‌رمان و پێداويستى خاوێنڕاگرتنى كه‌سى و پێداويستى بنه‌ڕه‌تيى مرۆيى ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كراوون، به‌ڵام له نزيك گوندى حوسێنييه له لايه‌ن يه‌كينه كوردييه‌كانى سه‌ر به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات راگيراون و رێگه‌ى دهربازبوونيان بۆ هه‌جين پێ‌نادرێت.
سێرگى سۆلۆماتين، ئه‌وه‌شى گوت: هێزه كوردييه‌كان به پاساوى ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ سه‌پێنراوه رێگه‌يان نه‌داوه كاروانه‌كه تێپه‌ڕێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر