مێسی دوای ریمۆنتادایه گه‌وره‌كه چی گوت؟
مێسی: میدیاكان ئه‌م قسانه‌ی منیان به هه‌ڵه لێكداوه‌ته‌وه
.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا، بارسێلۆنا له كامپ نوو ریمۆنتادای به‌سه‌ر سێڤییا كرد و به ئه‌نجامی 6 ـ 1 گه‌یشته قۆناخی پێشكۆتایی، له دوای یارییه‌كه لیۆنێل مێسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌لماندمان هه‌موو پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ ئێمه گرینگه.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی یانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه قسه‌كانی پێشووی به هه‌ڵه له میدیاكان لێكدراوه‌ته‌وه، گوتیشی: من نه‌مگوتووه ته‌نیا چامپیۆنزلیگ بۆ ئێمه گرینگه، چونكه ئێمه ركابه‌ری له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان ده‌كه‌ین، له‌م یارییه‌ش سه‌لماندمان كه ئێمه بردنه‌وه‌ی هه‌موو نازناوه‌كانمان مه‌به‌سته.
مێسی ده‌شڵێت: زۆر سووپاسی هانده‌رانمان ده‌كه‌ین كه یاریگه‌یان پڕ كرد و هانی ئێمه‌یان دا، هانده‌ران پشتگیرییه‌كی زۆری ئێمه‌یان كرد وه‌ك یارییه‌كی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ سه‌یریان ده‌كرد، دواجار هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه دڵخۆش بووین به گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی جامی شا، له‌م قۆناخه‌ش رووبه‌ڕووی هه‌ر یانه‌یه‌ك ببینه‌وه ئاساییه.
لیۆ مێسی له باره‌ی پێناڵتییه‌كه‌ی كۆتینهۆ گوتی: ئه‌م گۆڵه‌وه بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه، كۆتینهۆ زۆر حه‌زی ده‌كرد لێدانه پێناڵتییه‌كه جێبه‌جێ بكات منیش كارئاسانیم بۆ كرد و رێگه‌م پێدا.
.jpg)