ههسهده دوا مۆڵگهى داعش له جيهان دادهبڕێت
دوو ئافرهت باسی خراپی رەوشی ژیانیان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو دەکەن
K24 – ههولێر:
بەهۆی گەمارۆدانی دواین پێگەی داعش لە دێرزوور لە لایەن هێزەکانی هەسەدە خەڵکی ئەو ناوچەیە هەوڵی هەڵاتن دەدەن و لەناویشیاندا هەندێک لە چەکدارانی داعش هەن.
دوو ژنی بیانی هەڵاتووی ژێر دەستی داعشیش کە وەک خۆیان دەڵێن هاوسهرهكانيان چەکداری داعش بوون، باسی خراپی رەوشی ژیانیان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو دەکەن و یەکێک لەو دوو ژنەش دەڵێ بەهۆی نەبوونی ئینتەرنێت نازانێن ئێستا بارودۆخی سووریا چی بەسەر هاتووە.