ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له هه‌ولێر كرانه‌وه
جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌ی كارگه‌ی نوێ له ناوچه‌ی پیشه‌سازی قوشته‌په‌ی هه‌ولێر كرانه‌وه، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جووڵه‌ی ئابووری و بازرگانی و زیادكردنی هه‌لیكار ده‌بێت.
كارگه‌كان له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت دامه‌زراون و مه‌به‌ستیش لێیان بره‌ودانه به ره‌وشى پیشه‌سازى و ئابووری، كه تایبه‌تن به درووستكردنى كارتۆن و پلاستیكى مۆدێرن و چاپخانه‌ى تایبه‌ت به كه‌رتى پیشه‌سازى تێدا به‌رجه‌سته‌یه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگانه بووه.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگانه رۆڵی له پێشخستنى كه‌رتى پیشه‌سازى و ئابووریدا ده‌بێت و ده‌توانێت هه‌لیكار و بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنێت و جێگه‌ی گه‌نجان له ریزى ئه‌و پرۆژانه بكرێته‌وه.
پارێزگای هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى كه‌رتى تایبه‌ته‌وه بواری ره‌خساندووه، پڕۆژه‌ى جۆراوجۆر دروست بكرێت بۆ هه‌ماهه‌نگى پترى پرۆژه گه‌وره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو، به‌شێكی زۆر له كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخران و ئێستاش له‌گه‌ڵ كاڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، خه‌ریكه جووڵه‌ی ئابووری و دامه‌زراندنی كارگه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره، ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م