یانه‌كانی سۆران و سیروانی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد
یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان كۆتایی هات
.jpg)
له یه‌كه‌می یاری قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌كانی سۆران و سیروانی نوێ سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد.
یانه‌ی سۆران له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركووكی كرد، سۆران یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
یانه‌ی سۆران له خوله‌كی 12ـی گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی هۆشمه‌ند ته‌ها گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 32 ره‌نجاو موسڵیح ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی سۆران دوو هێنده لێ‌كرد، به‌مه‌ش یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی سۆران ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م، یانه‌ی خاك باشتر ده‌بینرا، هه‌وڵه‌كانی بۆ تۆماركردنی گۆڵ چڕتركرده‌وه، دواجار له خوله‌كی 87 له رێگه‌ی عه‌لی حوسێن گۆڵكاری خوله‌كه جیاوازییه‌كه‌یان كه‌م كرده‌وه و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌یان تۆمار كرد، به‌ڵام نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك نه‌یتوانی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌نه‌وه و به شكت پێشوازییان له قۆناخی كۆتایی خوله‌كه كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا، یانه‌ی گاره میوانداریی سیروانی نوێی شاری سلێمانی كرد.
سیروانی نوێ هه‌ر زوو له خوله‌كی 6 له رێگه‌ی (دیلمان رۆكان) گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد، به درێژایی 90 خوله‌كی یارییه‌كه سیروانی نوێ پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌ی كرد و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له قۆناخی كۆتایی خوله‌كه تۆمار كرد.
قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان به‌شێوازی چوون و هاتن و به سیسته‌می خول به‌ڕێوه ده‌چێت، له نێوان یانه‌كانی (سیروانی نوێ، خاك، گاره و سۆران) دوو یانه شه‌ڕی ده‌ستخستنی دوو بلیتی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ن.