ده‌ربه‌ندیخان به پاڵپشتی هانده‌رانی شكستی به پێشمه‌رگه‌ی پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا
هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك یانه‌یه‌ك له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێته قوربانی
.jpg)
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به به‌ڕێوه‌چوونی 3 یاریی گه‌ڕی پازده‌می خولی نایابی كوردستان ده‌ستی پێكرد، ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م یارییه‌شی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ شكست تێپه‌ڕ كرد و به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا، دوو یاریش به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی به یه‌كسانبوون ته‌واو بوون.
ده‌ربه‌ندیخان تاقیكردنه‌وه قورسه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد
یاری لوتكەی ئه‌م هه‌فته‌یه لە دەربەندیخان ئه‌نجام درا، كه تێیدا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هاوشانی یانه‌كانی دیكه نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
تاكه گۆڵه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، له رێگه‌ی گۆڵكاری یانه‌كه شوانه كه‌مال له گێمی دووه‌م به لێدانی پێناڵتی له خوله‌كی 63 تۆمار كرا.
دوای یارییه‌كه‌ش سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ خراپترین یارییان له‌م وه‌رزه كردووه.
دەربەندیخان تاكو ئێستا لەسەر یاریگه‌ی خۆی تووشی شكست نه‌بووه، له كۆی 7 یاری 4 بردنه‌وه و 3 یه‌كسانبوونی هه‌یه و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 19 خاڵ و به‌ره‌و پله‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ڵكشا، ھەرچی پێشمەرگەی ھەولێر بە 29 خاڵ له پێشه‌نگی خوله‌كه مایه‌وه.
هه‌ندرێن و برایه‌تی هه‌ریه‌كه‌یان خاڵێكیان پێ‌بڕا
تیپكەی دڵشاد مەعروفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن دوای شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر هه‌ولێر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به زه‌حمه‌ت له شكست رزگاریان بوو، كاتێك یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر برایه‌تی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات.
یانه‌ی برایه‌تی له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی وڵات كه‌ریم به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م ماجد سه‌لامه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ندرێن یه‌كسان كرده‌وه.
ژماره‌ی خاڵه‌كانی هه‌ندرێن گه‌یشته 18 خاڵ، له به‌رامبه‌ردا برایه‌تی به 12 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شوێنی خۆی له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه مایه‌وه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و زاخۆ به‌یه‌كسانبوون یاریگه‌یان جێهێشت
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌شته‌مین یارییه ناتوانێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، ئه‌مجاره‌شیان له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زاخۆ كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
زاخۆ له خوله‌كی 4ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له رێگه‌ی لوكاس سانتۆسی هێرشبه‌ری به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له رێگه‌ی عه‌لا عه‌زاب ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
پێشمەرگەی سلێمانی هه‌شت یارییه ته‌نیا 2 خاڵی بەدەستھێناوە و خاوه‌نی 19 خاڵه، لە بەرامبەردا زاخۆ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یاند 15 خاڵ
و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌كی كوردستان له‌سه‌ره.
.jpg)