بارتۆمیۆ و ڤاڵڤێردی به‌هۆی نێیمار له ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌یان توڕه‌ن
ئه‌م یاریزانه‌ی بارسێلۆنا پێش كلاسیكۆ نێیماری بینیوه

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، راهێنه‌ر و سه‌رۆكی بارسێلۆنا له ئارسه‌ر میلۆ توڕه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو رۆژ پێش كلاسیكۆ به‌شداریی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ نێیمار كردووه.
ئارسه‌ر میلۆ ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا له كلاسیكۆ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام تووشی پێكان بوو به‌هۆیه‌وه بۆ 3 تا 4 هه‌فته به فه‌رمی له پێكهاته‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا دابڕا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له ئارسه‌ر میلۆ توڕه‌یه، چونكه دوو رۆژ پێش كلاسیكۆ ئارسه‌ر میلۆ هاوشانی رافینهای هاونیشتیمانی گه‌شتی فره‌نسای كردووه و له پاریس ئاماده‌ی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نێیمار دا سیلڤا بووه، ئه‌مه‌ش راهێنه‌ر و سه‌رۆكی بارسێلۆنای توڕه كردووه.
.jpg)