به فه‌رمی ریال مه‌درید دوورخرانه‌وه‌ی ئیسكۆی راگه‌یاند
ئیسكۆ له سه‌رده‌می لۆپیتیخی یاریزانی سه‌ره‌كی بوو له ئێستاشدا بۆته یاریزانی یه‌ده‌گ
.jpg)
یانه‌ی ریال مه‌درید دوورخرانه‌ویه ئیسكۆی به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ یاری داهاتوو راگه‌یاند به‌فه‌رمی جۆری ئه‌و پێكانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه تووشی ئیسكۆ بووه‌وه و به‌هۆیه‌وه له دێربی مه‌درید به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ نه‌یتوانی یاریی بكات.
ئیسكۆ له یاریی یانه‌كه‌ی له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ مایه‌وه و دواتریش بۆ یاریی دێربی دوورخرایه‌وه.
ریال مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ئیسكۆ تووشی ئازارێك بووه له پشتی و به‌مهۆیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك پێویستی به پشوودان ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ریال مه‌درید ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌م یاریزانه گه‌شتی هۆڵه‌ندا ناكات بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌یاكس له قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ.
ئیسكۆ كه له‌گه‌ڵ جولیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری پێشوو یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی بوو، ئێستا له‌لایه‌ن سانتیاگۆ سۆلاریه‌وه وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ پشتی پێ ده‌به‌سترێت.