به ڤيديۆ.. شه‌ڕى سه‌ختى هه‌سه‌ده و داعش ببينه
چه‌ند ديمه‌نێكى شه‌ڕه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) بۆ سه‌ر دوا مۆڵگه‌ى چه‌كدارانى داعش، له گوندى باغوز به‌رده‌وامه و روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى، چه‌ند ديمه‌نێكى شه‌ڕه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
باغوز، كه ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى دێرزوور، له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ دراوه و به پشتيوانیی فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش به تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا و فه‌ڕه‌نسا، هێرشى سه‌ر گونده‌كه ده‌ستي پێكردووه.
پێشتر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياندبوو، له واده‌يه‌كى نزيكدا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجارى به‌سه‌ر داعش راده‌گه‌يه‌نين و له سووریا كۆتايى به داعش ده‌هێنين.